خۆپێشاندانی سەرتاسەری، (kurdisch – Sorani)

خۆپێشاندانی سەرتاسەری،

لە دژی گرتووخانەکانی دەرکردنی پەنابەران، بەرگری و پشتیوانی کردن لە پەنابەران و پێشگرتن بە دەرکردنیان. بۆچی ئێمە لە فۆرتسهایم خۆپێشاندان دەکەین؟ هاوکات لەگەڵ یاسای نوێ سەبارەت بە پەنابەران، حکوومەت دەیهەوێت هەرچی زۆرتر و خێراتر، پەنابەرەکان لە وڵات دەرکات و دەرچوونی یاسای نوێ کاریگەری زۆری لەسەر ساناتر و خۆسەرانەتر دەستبەسەرکردن و دەرکردنی پەنابەراندا هەیە. لە ساڵێک لەمەوپێش، لە ئیالەتی بادێن وورتێمبێرگ وتایبەتەن لە شاری فۆرتسهایم، گرتووخانەهایەک ساز کراوە کە لەهەرکامیان دا بۆ ساڵی ۲۰۱٨ نزیکەی ٨۰۰ کەس جێگای ئەبێتەوە. زۆربەی ئەوکەسانەی کە یاسای نوێ ئەیان گرێتەوە، کەسانێکن لە ساڵانێکە لێرە دەژین و لەناکاو و بە بێ خواست و ویستی خۆیان نێویان دەردەچیت. دەرکردنەکان زۆرتر بە شێوەی کۆمەڵ و بەرەو وڵاتانی دەورووپشتی باڵکان، وڵاتانی ئەفریقایی، ئەفغانستان و… بەڕێوەدەچن. هەر بەو هۆییەوە هەموومان دێینە سەرشەقام. کۆچ و کۆچبەری سەرەڕۆیی لە یاسا نییە، ئێمە بۆ جیهانێک تێئەکۆشین کە تێیدا، مرۆڤەکان چیتر دەربەدەر نەبن. ئێمە هەنگاو دەنێین بۆ دەستەبەر کردنی مافی مانەوەی کەسانێک کە بە شوێن ئەمنیەتی گیانیان دان و خوازیاری راگرتنی دەستبەسەرکردن و دەرکردنی پەنابەران لە شاری فۆرتسهایم و شوێنەکانی ترین. خەڵکانێکی زۆر بەشداری لە خۆپێشاندان دا دەکەن.

خۆپێشاندانی سەرتاسەری، لە دژی گرتووخانەکانی دەرکردنی پەنابەران، بەرگری و پشتیوانی کردن لە پەنابەران و پێشگرتن بە دەرکردنیان. بۆچی ئێمە لە فۆرتسهایم خۆپێشاندان دەکەین؟ هاوکات لەگەڵ یاسای نوێ سەبارەت بە پەنابەران، حکوومەت دەیهەوێت هەرچی زۆرتر و خێراتر، پەنابەرەکان لە وڵات دەرکات و دەرچوونی یاسای نوێ کاریگەری زۆری لەسەر ساناتر و خۆسەرانەتر دەستبەسەرکردن و دەرکردنی پەنابەراندا هەیە.…